مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چۆن كه‌مده‌كرێته‌وه‌؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چۆن كه‌مده‌كرێته‌وه‌؟

 

كوردیو

وا بڕیاره‌ سبەینێ دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ بڕیاری نوێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ دەستپێدەکات و  تیایدا زۆرترین رێژەی بڕینی موچە 50% و کەمترین رێژەی بڕینیش 15%یە.

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌،پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە 50% و پلەی عەمید لە وەزارەتی پێشمەرگە 30%ی موچەکانیان دەبڕدرێت، هه‌روه‌ها پلەی عەقید لە وەزارەتی پێشمەرگە 28%، پلەی موقەدەم لە وەزارەتی پێشمەرگە 27%، پلەی رائید لە وەزارەتی پێشمەرگە 23% و پلەی نەقیب لە وەزارەتی پێشمەرگە 22%ی موچەکانیان دەبڕدرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پلەی مومتاز لە وەزارەتی پێشمەرگە 24%، پلەی یەک لە وەزارەتی پێشمەرگە 24%، پلەی دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە 24%، پلەی سێ لە وەزارەتی پێشمەرگە 23% و پلەی چوار لە وەزارەتی پێشمەرگە 23%ی موچەکانیان دەبڕدرێت، هه‌روه‌ها پلەی پێنج وەزارەتی پێشمەرگە 22%، پلەی شەش لە وەزارەتی پێشمەرگە 22%، پلەی حەوت لە وەزارەتی پێشمەرگە 21%، پلەی مولازم ئەوەل لە وەزارەتی پێشمەرگە 21% و پلەی مولازم لە وەزارەتی پێشمەرگە 21%ی موچەکانیان دەبڕدرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، 21-6-2020، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد.

 

ورده‌كاری كه‌مكردنه‌وه و لێبڕینی‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: 

No photo description available.

 

هه‌واڵی گرنگ