جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێ شەممە سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە سێ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی هەبووە.
هەروەها ووتیشی: ئەو سێ كەسە دوانیان ئافرەت بوون و یەكێكیان پیاو بووە و دانیشتوی بازیان و كەلار بوون.