بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لەبارەی دۆخی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەولێر روونكردنەوە دەدات و دەڵێت باری تەندروستی (20)نەخۆش خراپە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لەمیانی دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند: "ئێستا 449 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر ھەن، لەو ژمارەیەدا 20 كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و شەشیان لە بەشی چاودێری چڕدان".
گوتیشی: "ژمارەی گەنجان لەناو تووشبووان زیادیكردووە، بەڵام ئەوانەی بە تەمەن و نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، كۆرۆنا زیاتر كاریگەریان لێدەكات".