حكومەتی عێراق بریارێكی گرنگی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی عێراق بریارێكی گرنگی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەركرد


ئەمرۆ پێنج شەممە حكومەتی عێراق بریاریكی گرنگ لەبارەی پاریزگای هەلەبجەوە دەركرد و ئەویش جیاكردنەوە و چاپكردنی فۆرمی خۆراكی هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان.


كاوە شێخ علی جێگری پاریزگای هەلەبجە لە پەیجیتایبەتی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە" ئەمڕۆ هەنگاوێكی زۆر گرنگی ڕێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە عێراق تەواو بوو ،ئەویش جیاكردنەوە و چاپكردنی فۆرمی خۆراكی هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق و هەرێمی كوردستان."


ئاماژەی بەوەشداوە"فۆرمی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجە. چاپ كراوە و تەواو بووە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەگاتە دەستی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجە."


راشیگەیاندوە"زۆر سوپاس بۆ زۆر بەڕێز كاك جمال لە پسوڵەی خۆراكی سلێمانی ، كە لەیەكەم ڕۆژی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك لەگەڵ بەڕێز ( ابتهال هاشم ) وەك ( مدیر عام التخگیگ والمتابعە فی وزارە التجارە ) لە گەڵ هاوكارەكانیان لە هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، تا ئەمڕۆ بەردەوام لە خەمی پێكهێنانی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە و فۆرمی خۆراك بەناوی هەڵەبجە و جیاكردنەوەی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە ، شان بەشانی زۆر بەڕێز كاك یاسین بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی و فەرمانبەران لە پسوڵەی خۆراكی سلێمانی و پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە و هەربەڕێزێك كە بە ئاگاداری و بێ ئاگاداری پارێزگای هەڵەبجە لە خەمی پارێزگای هەڵەبجە دا بووە چ لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانیی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكی سلێمانی"

 

هه‌واڵی گرنگ