مێژووی ئەو مانگایەت بیستووە كە پێدەكەنێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێژووی ئەو مانگایەت بیستووە كە پێدەكەنێت ؟؟

 

 

مێژووی پەنیری (پێكەنینی مانگاكە) دەگەڕێتەوە بۆ (99) ساڵ لەمەوبەر، بەڵام پێش ئەو بەروارە دەچینە ساڵی (1865) ئەو كاتی جوتیارێك هەبوو بەناوی (جویل بیل) كە خاوەنی كێڵگەیەك بوو لە ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا هەڵسا بەدروست كردنی كارگەیەكی بچووكی بەرهەم هێنانی پەنیری جۆری كومتی كە ئەمەیان جۆرە پەنیرێكی ووشكە، بەم شێوەیە بەردەوام بوو لەسەر ئەم كارە تا مردنی لەساڵی (1904) و پاشان كارگەكەی بەجێما بۆ هەردوو كوڕەكانی (هێنری و لیۆن) و دواتر (لیۆن) بوو بە بەرپرسی یەكەمی ئەم كارگەیە. 

لەساڵی (1914) جەنگی جیهانی یەكەم هەڵگیرساو بەهۆیەوە (لیۆن) دەچێتە ڕێزی سوپای فەرەنسی و لەكاتی جەنگدا سەربازێك دەناسێت بەناوی (بەنجامین ڕابێر) كە كەسایەتیەكی ووێنەكێشی دیارەو خاوەن یەكەم وێنەی كەسایەتی (كۆمێكسی تان تان) بوو سەرەتا (بنیامین) وێنەی مانگایەكی قاوەیی كێشاو ناوینا (La Wachkyrie) ئەمەشیان وەكو كاردانەوەیەك بۆ ڕیكلامە ئەڵمانییەكان.

پاش تەواو بوونی جەنگەكە (لیۆن) گەڕایەوە فەرەنساو دەستی كرد بەجێبەجێكردنی خەونی خۆی ئەویش بریتی بوو لەدروست كردنی جۆرە پەنیرێك كەووشك نەبێت و بەساردی و بەگەرمی تێك نەچێت (ئەوەیان نهێنی سەركەوتنی پەنیرەكەی بوو، چونكە ئەوكاتی داهێنانێكی تازە بوو) بۆیە لە (16) نیسانی ساڵی (1921) بەفەرمی ئەو پەنیرەی تۆماركرد لەژێر ناوی ( La Vache qui rit ) و داوای لە بنیامین كرد هەندێك گۆڕانكاری لەوێنەی مانگاكە بكات و ڕەنگی بگۆڕیت بۆ ڕەنگی سوورو دوو گوارەی لەجۆڕی پەنیرەكە بخاتە گوێ و لەڕاستیدا ئەمە لەسەر پێشنیاری هاوسەرەكەی لیۆن بوو، جگە لەوە كۆمپانیای بێڵ جۆرە پەنیرێكی تر بەرهەم دێنێت ئەویش پەنیری (Kiri) (كیری) بەناوبانگ.

 

هه‌واڵی گرنگ