پارێزگاری هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە رێکاری خۆپارێزی توندەوە رێگە بە کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەدەن.
كاتژمێر 7 ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 4 ی ته‌مموزی 2020 ، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بە رێکاری خۆپارێزی توندەوە رێگە بە کردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەدەن.
د.فرسەت سۆفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ، وە رۆژانی هەینی سەرجەم شوێنەکان دادەخرێن تەنیا دەرمانخانە و نانەواخانەکان کراوە دەبن.
پارێزگاری هەولێر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، " رێگە بە کردنەوەی مەلەوانگە و سەنتەری مەساج و هوڵە وەرزشیەکان نادەن."
هه‌روه‌ها وتیشی، ئەم بڕیارانەش تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو 11 ی ته‌مموزی 2020 بەرکاردەبێت و دواتر بڕیاری نوێ دەردەکەن.