بۆ یەكەم جار لەوەتەی (50) ساڵی رابردوو عێراق پۆستێكی لە ڕێكخراوی ئەلیكسۆ وەرگرت، ئەوەش دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی، ئەمڕۆ پۆستی بەڕێوەبەری كارگێڕی لە ڕێكخراوی ئەلیكسۆ بۆ زانست و توێژینەوەی زانستی بەر ووڵاتەكەی كەوتووە، ئەوەش یەكەم جارە لەوەتەی (50) ساڵی رابردوو.
هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە لەلایەن حەوت وڵاتی جیهان ركابەری بۆ ئەو پۆستە هەبوو، بەڵام لەكۆتایی بەر عێراق كەوت.