چین بێ تاوانە ، كۆرۆنا پێشتر لەم وڵاتانە سەری هەڵداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین بێ تاوانە ، كۆرۆنا پێشتر لەم وڵاتانە سەری هەڵداوە

 

مامۆستایەكی زانكۆی ئۆكسفۆرد رایدەگەینێت ، كۆرۆنا لە چین نەهاتووە و لەسەرجەم وڵاتانی جیهان دروست بووە و دواتر تەشەنەی كردووە.

تۆماس جیفیرسون ، مامۆستای زانكۆی ئۆكسفۆرد و بەشدار لە ناوەندی پزیشكی لەسەر بەڵگەكان (CEBM) دەڵێت : " پێم وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشتر هەبووە ، واتە لەهەموو شوێنێك هەبووە ، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ژینگەوە لە شوێنی جیاواز ئەكتیڤ بووە".

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لێدوانی تۆماسی بڵاوكردۆتەوە و گومانی لە حاڵەكانی كۆرۆنا هەیە كە لە دورگەی فوكلاند لە سەرەتاكانی شوباتی ئەمساڵ راگەیەنرا دەڵێت : " ئەم كەشتییە گەشتیارییە لە جۆرجیای باشوور بەرەو بۆینس ئایرس رۆیشتووە ، سەرجەم گەشتیاران پشكنینیان بۆ كراوە ، لەرۆژی هەشتەم دوای رۆیشتنیان بەرەو دەریاكان یەكەم حاڵەتیان دۆزییەوە".

ئەوەیشی وت : " ئایە ئەو خواردنانەی خواردوویانە بەستووبووە و دواتر گەرم گراوەتەوە؟ شتی وا روویداوە وەك حاڵەتی ئەنفلەوەنزای ئیسپانیا".

جێفێرسۆن ئەوەیشی راگەیاندووە : " هەندێك بەڵگەی دروست هەن پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە چین پێم وایە لە بەرازیل و ئیتاڵیا و ئیسپانیا حاڵەتەكان تۆماركراون بەڵام رانەگەیەنراون , بۆیە چین لەم رووە بێ تاوانە".

 

هه‌واڵی گرنگ