بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ،دوو پارێزگای عێراق بڕیاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ چوار شهممه 8 ی تهمموزی 2020 نازم وائلی، پارێزگار و سەرۆكی شانەی قەیرانەكانی زیقار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری تەندروستی ڕایگەیاند، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوە بە جێبەجێ كردنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی.
نازم وائلی ئاماژهی بهوهش دا ، كە قەدەغەی هاتووچۆ تەنها دەرمانخانەكان و فرۆشگای ناو گەڕەكەكان ناگرێتەوە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات سزای توند دەدرێت.
ههروهها لهلایهن خۆشیهوه، شانەی قەیرانەكانی دیوانیە لە بەیاننامەیەكدا باسی لهوه كردوه ، كە بڕیار دراوە بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو و گشتگیر لە تەواوی پارێزگاكە.
ئههوهشی خستووهته ڕوو، بڕیارەكەیان بۆ ڕێگرییە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە سبەینێوە تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.