نێچیرڤان بارزانی : ئامادەین كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نێچیرڤان بارزانی : ئامادەین كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوویەوە و باسیان لە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدایان كرد.

لەبەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند : " نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ (هینیس بلاسخارت) نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوویەوە و ئامادەیی هەرێمی نیشاندا بۆچارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستور".

لەلایەن خۆشییەوە بلاسخارت رایگەیاند : " ئێمە هانی هەردوولا دەدەین بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی و كۆتایی هێنان بە كێشە هەڵواسراوەكان".

ئەمەو نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستی بە هەوڵەكانی كردووە بۆ هاوكاریكردنی هەرێم و بەغدا لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.

 

هه‌واڵی گرنگ