سلێمانی... هەفتانە سێ ڕۆژە دەوام دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... هەفتانە سێ ڕۆژە دەوام دەكرێت



دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئاگاداری  پارێزەران و هاووڵاتی خۆشەویست دەكەینەوە كە لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی داد لەمەو دوای هەفتانە سێ رۆژ لەسەرجەم فەرمانگە دادنووسیەكانی پارێزگای سلێمانی دەوام دەكرێت .


لەئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەوە هاتووە" ئاگاداری  پارێزەران و هاووڵاتی خۆشەویست دەكەینەوە كە لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی داد بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا وجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تەندروستی كە تا كاتێكی نادیار هەفتانە ( 3 ) سێ ڕۆژ دەوام دەكرێت و مامەڵەكانتان ئەنجام دەدرێت لەسەرجەم فەرمانگە دادنووسیەكانی پارێزگای سلێمانی ودەورووبەری ئەویش ڕۆژانی(دووشەمەو سێشەمەو چوارشمە) "


ئەوەش هاتووە " ڕۆژانە لەكاتژمێر 8:30 ی بەیانی دەوام دەست پێدەكات تا كاتژمێر 1:30دوا نیوەرۆ وەڕۆژانی ( یەكشەمەو پێنج شمە) پشوو دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە دادنووسیەكانی پارێزگای سلێمانی ودەورووبەری هەربۆیە ڕۆژی دووشەمە ڕێكەوتی 2020/7/13 دەستپێكی دەوام دەبێت"

 

هه‌واڵی گرنگ