یەكەم قوتابخانە لەهەرێمی كوردستان بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم قوتابخانە لەهەرێمی كوردستان بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی راگەیاند


قوتابخانەیەك كە وەك یەكەمین قوتابخانەدیت لە هەریمی كوردستان بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ی راگەیاند.


لەراگەیەنراوێكدا قوتابخانەی شۆڕشی نوێ وەك یەكەمین قوتابخانەی هەڵەبجە بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی بۆ خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ی راگەیاندو ئاماژە ش بۆئەوە دەكات تا چارەنووسی موچە فەوتاوەكانمان یەكلایی نەبێتەوە تاقیكردنەوە ئەنجام نادەین.


لەراگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئێمە وەك بەڕێوەبەرو یاریدەدەر و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەی شۆڕشی نوێی بنەڕەتی لەهەڵەبجە، ئامادەنین تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت لە قوتابخانەكەمان تا چارەنووسی موچە فەوتاوەكانمان یەكلایی نەبێتەوە ودواكارین لە هاوپیشە بەڕێزەكانیشمان لە قوتابخانەكانیدیكە هاوهەڵوێست بن لەگەڵمان تا بەدەست هێنانی مافە سەرەتاییەكانمان.

بڕیارە لە 9-8-2020 تاقیكردنەوەی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت وبەهۆی پێنەدان و دواكەوتنی مووچەشەوە لەئێستاشدابەشێكلە مامۆستایان ڕایدەگەیەنن بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەین.

 

هه‌واڵی گرنگ