بۆڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك بریاری دەركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك بریاری دەركرد


بڕیارەكانی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا
ئەمرۆ 4-8-2020ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوەوە ، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییە تەندروستیەكان، ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە پەسەندكران.
بڕیارەكان:
یەكەم:پابەندبوون بەجێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(46)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ بەمیكانیزمی
گونجاو پێویست و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندروستی گەرمیان.
دووەم:ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان هەڵسەنگاندنی بۆدۆخی تەندروستی گەرمیان لەژێر ڕۆشنایی یاداشت و ڕاسپاردەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیاندا كردووەو جەخت دەكاتەوە لەجێبەجێكردنی ئەم خاڵانە.
1.پێویستە سەرجەم(ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنە بازرگانییەكان و سەنتەرو نۆرینگەپزیشكییەكان وپزیشكی ددان و كارمەندانی تەندروستی و تاقیگەیی و شوێنەگەشتیارییەكان و پاركەكان و كافتریاو چاخانەكان و هۆڵەكانی وەرزش و لەشجوانی و مەلەوانگەكان) بەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان كارەكانیان ئەنجام بدەن, بەپێچەوانەوە بۆهەریەكێك لەوكارو پیشە جیاوازانە سزای دیاریكراو لەبەیانی ژمارە46ی وەزارەتی ناوخۆیان بەسەردا جێبەجێدەكرێت.
2.بەردەوامیدان بەقەدەغەكردنی گشت بۆنەكان(پرسەی ماتەمینی,ئاهەنگ و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان)
3.ڕاگرتنی هاتووچۆ لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆماوەی یەك هەفتە.
4.ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان قائیمقامیەتەكانی سنوورەكەی ڕادەسپێرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و پۆلیسی گەرمیان لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست , بەرامبەر ئەو شوفیرانەی ئۆتۆمبیلی(تایبەت, كرێ, بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی هێڵەكانی گواستنەوەی نێوشار) كاردەكەن و خۆیان و سەرنشینەكانیشیان پابەندنەبوون بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان, بڕگەی یازدەیەم لەبەیانی ژمارە46ی وەزارەتی ناوخۆیان بەسەردا جێبەجێبكرێت.
5.دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت دەبێت كارمەندان و كرێكارەكانیان پابەندبكەن بەبەستنی دەمامك و ڕێنماییە خۆپارێزییەكان جێبەجێبكەن,بەپێچەوانەوەبڕی(150.000)سەدوپەنجا هەزاردینارخاوەنی دامەزراوەكە سزادەدرێت.
6.ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لەنزیكەوەچاودێری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارو ڕاسپاردانە دەكات,ئەولیژنانانەی كەلەپێشوترداپیكهێنراون بۆبەدواداچوون وپشكین ئاكتیڤدەكرێنەوە و سەردانی مەیدانییان دەبێت و ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیانیش پشت بەڕاپۆرتەكانیان دەبەستێت, بەپێچەوانەشەوە هەر لیژنەیەك كەمتەرخەمی لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا بەدی بكرێت تووشی لێپێچەنەوەی یاسای دەبن.
7.پێكهێنانی لیژنەی باڵای پشكینین و بەدواداچوون لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان(بەسەرۆكایەتی ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكە) تایبەت بە پرسی ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
8.دەسەڵات دەدرێت بەقائیمقامیەتەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێكی دیكەی پێویست بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
9.ئەم بڕیارانە لە كاتژمێر( 12شەوی 5ی ئاب) جێبەجێدەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ