وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێكی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەكان كردووە ، بۆئەوەی نرخی خزمەتگوزاری چارەسەركردنی كۆرۆنا كەم بكەنەوە.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە هاتووە : " بڕیاردراوە بە، سنوردارکردن و یەکسانکردن و دانانی نرخەکانی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا لە کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەکانی ئەهلی بە رەچاوکردنی مەترسی لەسەر ژیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
هاتووە : " بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەڕێژەی نێوان 40% تا 50% لە کۆی گشتی خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی جۆرەکانی چارەسەری".
ئەمەش دەقی نوسراوەكەیە: