بەمەبەستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگرتنی هێرشی راگه‌یاندن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری، بریارە ئەمرۆ هەردوو شاندی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردی‌و ، ئەمڕۆ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له دووكان كۆدەبنەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.
كۆبوونەوەكە له هاوینه‌هه‌واری دووكان بەرێوەدەچێت، شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێكهاتووه له رزگار عەلی، شاڵاو عه‌لی عه‌سكەری و خەسرەو گوڵ محه‌مه‌د.