هێزێكی ئاسایش له شاری دهۆك رێگری كرد سالیادی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس وه‌داد حسێن به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌یامنێری كوردی‌و له شاری دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشی دهۆكه‌وه ڕێگری كرا ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس وه‌داد حسێن به‌ڕێوه‌بچێ كه وابڕیاربوو به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری وه‌داد و ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نوسانی شاره‌كه له گۆڕستانی شاخكێ له دهۆك یاده‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕێگری له یاكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه له‌كاتیكدایه كه ساڵانی پێش‌و ڕێگری نه‌كراوه له یادكردنه‌وه‌ی.
وه‌داد حسێن له‌به‌رواری 13 ی 8 ی 2016 له دهۆك تیرۆركرا‌و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیرنه‌كراوه.