سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

 

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەكی سیمینار بۆ خوێندنی خوێندكارێكی دكتۆرا چەند زانیاریەكی نادروست بڵاوكراوەتە, بۆ بەرچاوڕونی ڕای گشتی ئەو فەرمانە هەڵوەشێندراوەتەوە.


دەقی ڕوونكردنەوەكە:

 


ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی
لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەكی سیمینار بۆ خوێندنی خوێندكارێكی دكتۆرا چەند زانیاریەكی نادروست بڵاوكراوەتە, بۆ بەرچاوڕونی ڕای گشتی ئەم ڕونكردنەوەیەمان بڵاوكردەوە:
ئەو فەرمانەی كە لەسەر پێشنیاری سەرۆكی بەشی مێژوو لە كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان بۆ خوێندكارێكی دكتۆرا لە بەشەكە دەرچوبوو سەرەتا پێش ئەنجامدانی سیمینارەكە بەبڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەو بۆلیژنەی بۆسیمیناری ئەوخوێندكارە پێكهێنرابوو هەڵوەشێندراوەتەوە و لیژنەیەكی كە پێكهێنراوە .
وە بۆ زانیاری زیاتر و بەرچاوڕونی ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو كە باس لە گرنگی و كاری لیژنەی سیمینار دەكات:
١-ئەوسیمینارە تەنھا بۆ ئامادەكردنی خوێندكارە بۆ گفتوگۆ.
٢-ئەندامانی لیژنە ھیچ نمرەیەك بۆ خوێندكارەكە دانانێن.
٣-ئەندامانی لیژنە تەنھا گوێ لە خوێندكارەكە دەگرن بەمەبەستی ئاشنابوون بە ھێلەسەرەكیەكانی كارەكەی.
٤-دوای ئەم سیمینارە ھەلسەنگێنەری زانستی كارەكەی دەخوێنێتەوەو بەراپۆرتێك بۆچوونی خۆی پێشكەش بە بەشی زانستی دەكات.
٥-لیژنەی زانستی بەش ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پئشنیاز دەكات كەدەبێت لە پێنج مامۆستا پێكھاتبن،سەرۆكی لیژنە پێویستە ھەلگری نازناوی پرۆفیسۆر بێت و چوار ئەندامەكەی دیكەش یاریدەدەری پرۆفیسۆر كەمتر نەبن.
٦- مەرجە ٣ لەو پێنج ئەندامی لیژنەی گفتوگۆیە لەدەرەوەی زانكۆی خوێندكارەكە بانگھێشت بكرێن، بەرێزان ئاستی زانستی ھەركارێكی دكتۆرا ئەم لێژنەیە دیاریدەكەن و نمرەی بۆ دادەنێن.نەك لیژنەی سیمینار.

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی
١٧ی ئابی ٢٠٢٠

 

هه‌واڵی گرنگ