بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، تۆمارکردنی ماوەی بەخشین لە سزای دواکەوتن بۆتۆمارکردنی یەکەم جاری ئۆتۆمبێل تا بهرواری ٢٠ی مانگی داھاتوو درێژکرایهوه.
لهڕاگهیهنراوێكدابەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند هاوڵاتیان ئاگادار دهكاتهوه، تاکو رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە ماوەی بەخشین لەسزای دواکەوتن بۆ تۆمارکردنی یەکەم جاری ئۆتۆمبێل و سەرجەم کارەکانی تر درێژ کراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمە دوایین ماوە درێژکردنەوەیە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین کە لەم ماوەیەدا سەردانی بەشەکانی هاتوچۆ بکەن بۆ ئەوەی توشی پێبژاردن نەبنەوە.