كوردی‌و
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت،مەرکەزی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا و فریاکەوتنی هەڵەبجە دانراوه و كێشه‌ی ئۆكسجین نامێنێت.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه7-9-2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه،"بە هاوکاری کۆمپانیایی (Gulf cryo) و هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجە، لەبەر زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە قاوشەکانی نەخۆشخانەی وەفا ،توانرا خەزانێکی ئۆکسجینی شل بۆ هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و فریاکەوتنی هەڵەبجە دابین بکرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" لەمەودوا کێشەی ئۆکسجین بە تەواوەتی کۆتایی پێ دێت".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌زار و 43 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 955 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 18 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.