سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی راگەیاند

 

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنیان دەركردووە ، وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانكۆی سەڵاحەدین رادەگەیەنرێت.

د. جەوهەر فەتاح سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " ساڵی ئەكادیمی زانكۆیەكانی هەرێم لە (1-9) دەستپێدەكات ، لە (20)ـی ئەیلول تا (4)ـی مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە زانكۆیەكان دەستپێدەكاتەوە".

وتیشی : " پرۆسەكە بەشێوەی ئاوێتەیی خوێندنی ئۆنلاین و لەنێو هۆڵەكانی زانكۆش دەبێت ، بەپێی جۆر و بابەتەكان دەگۆرێت ئەو بابەتانەی پراكتیكین لەنێو هۆلەكانی خوێندن دەبێت بەشەكەی دیكە بە ئۆنلاین دەبێت".

لەبارەی ئەو قوتابییانەی لە بەشە ناوخۆییەكان دەخوێنن سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند : " بۆ دووركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ، بریاردراوە تەنها بۆ خوێندنی ئەمساڵ سیستەمی میوانداری پەیرەو بكرێت و ئەو قوتابییەی لەدەرەوەی هەولێر هاتووە دەتوانێت لەو زانكۆیە درێژە بە خوێندن بدات كە تێیدا دەژی ، بۆ ساڵی داهاتوو بریارەكە گۆرانكاری بەسەردادێت".

 

 

هه‌واڵی گرنگ