وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هه‌زارو 712 كەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22 ی ئه‌یلولی 2020 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هه‌زارو 712 كەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 183 كەسیش به په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 183 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.
سیما سادات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،"لە سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه تاكو ئەمڕۆ 429 هەزار و 193 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون‌و ژمارەی ئەوانەش كە تائێستاش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتۆتە 363 هەزار و 737 كەس.".