شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 22-9-2020شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغداددەكات ولەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوینەراندا كۆدەبێتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە" ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی ئەیلولی 2020 شاندێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان كەلە پەروین محمد بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی داریی هەرێم و عەبدوڵا مەعروف شارەزایی بواری دارایی لەوەزارەت سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كردو شاندەكە لەلایەن هەریەكەلە سیروان سیرینی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و محمد جەواد ڕاوێژكاری داراییی ئەنجومەنەكەوە پێشوازیان لێكراوە"

هەرلەبەیاننامەكەدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەوەش هاتووە" لە كۆبونەوەی هەردوولادا گفتوگۆ كرالەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراق و ژمارەیەك بابەتی دیكەی دارایی و هەروەها گفتوگۆش لەبارەی هەماهەنگی و پەیوەندیەكانی هەردوولاوە كرا"

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ دووشەممە 21ی ئەیلولی 2020 حكومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراقی رەوانەی پەرلەمان كردو بریاریشەلەچەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی بۆبكرێت و پرۆژە یاساكە پەسەند بكرێت و پشكی هەرێمیش دیاری بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ