سلێمانی ... شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی ... شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەشێك لە شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی سوتا لە ئیچستادا لەلایەن كۆمپانیایەكەوە سەوز دەكرێتەوە و بۆماوەی سێ ساڵیش كۆمپانیایەكە خۆی سەرپەرشتی بەشە سەوزكراوەكە دەكات.
رەوف بایزئاغا- سەرپەرشتیای سەوزكردنەی شاخی گۆیژە رایگەیاند: بەمەبەستی سەوزكردنی ئەمرۆ كۆمپانیای (تانوپۆ) رووبەرێكی لەو شوێنە وەرگرتووه كە ماوەی رابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورەوە سوتا، دوای سێ ساڵ لە خزمەتكردنی نەمامەكان ئەو روبەرەی ئێستا وەریگرتوەتەوە بە سەوزكراوی را‌دەستی دارستان و پاوانی سلێمانی بكات.

وتیشی: لە ئێستادا چەند تیمەكانی كۆمپانیاكە كاری دروستكردنی گرادۆن و هەڵكەندنی چاڵی نەمامەكان دەكەن بۆئەوەی ئامادە بێت و لە وەرزی نەمام ڕواندندا نەمامی تێدا بڕوێنن.
رونیكردەوە: كاری ئەم كۆمپانیایە دوای ئەوە دێت كە هەریەك لە كۆمپانیاكانی ئاسیا و قەیوان سنووری كاركردنیان لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە بۆ دیاریكراوە و دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەن لە وەرزی رواندنی نەمامدا، نەمامەكانیان بڕوێنن.
لەلای خۆشیەوە ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لە چۆنێتی بەرێوەچوونی كارەكانی كۆڵییەوە و پشتگیری خۆی بۆ كارئاسانی تەواوی ئەو كۆمپانیانە دەربڕی كە سەوزكردنی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆ گرتووە و ئاماژەی بەوەش كرد كێشەكانی بەردەم گەیاندنی ئاو لە سەر شاخ كۆتایی هاتووە و ئاوی پێویست بە چەند قۆناغێك لە قەڵاچوالانەوە گەیشتووەتە سەر شاخی گۆیژە بۆ ئاودانی ئەو نەمامانەی كە دەڕوێندرێن.
قائیمقامی سلێمانیش لەلایەك داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكات‌ لەكاتی سەردانی چیای گۆیژە ژینگەی سنوورەكە بپارێزن و نەبنەهۆی كەوتنەوەی ئاگر، لەلایەكیتر داوای لە كۆمپانیا و سەرمایەدارەكان كرد بەشداربن لە سەوزكردنی چیای گۆیژەدا.

هەڵمەتی سەوزكردنی چیای گۆیژە بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا راگەیەندراوه ‌و چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كارەكان ئەنجام دەدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ