فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە، ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كه‌یان بۆ هاووڵاتییان بڵاودەكاتەوە رایدەگەیەنێت سبه‌ی پێنج شە‌ممه ده‌وامی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە ڕاده‌گیرێت.
لەمبارەیەوە فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23-9-2020 ئاگادارییه‌كی له لاپەرەی فه‌رمیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردۆتەوەو تێیدا هاتووه:هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه سبه‌ی پێنج شە‌ممه 24-9-2020 ده‌وامی فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە ڕاده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش لەبەر پابەندبوون بە ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و تووشبوونی ھەندێک کارمەندی فەرمانگەکەمان بە په‌تای کورۆنا.
ئاماژە بەوەشكراوە كە سبه‌ی ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه له دژی كۆرۆنا له‌نێو فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌ڕشێندرێت، بۆیه سبه‌ی ده‌وامیان ڕاده‌گیرێت و داوا كراوه هاووڵاتییان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.