لەم وڵاتە سەگێك پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبووان ئەنجامدەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم وڵاتە سەگێك پشكنینی كۆرۆنا بۆ تووشبووان ئەنجامدەدات

 

لە فرۆكەخانەی هلسنكی شێوازێكی نوێ بۆ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدەدرێت ، ئەمجارە لەبری تاقیگە پزیشكییەكان سەگ بەكاردەهێنن.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە رۆژنامەی (yle)ـی فینلەندی بڵاوبۆتەوە ، بەرپرسانی فرۆكەخانەی هلسنكی بریاریانداوە لەرێگای چوار سەگی (Kössi ، Miina ، ET ،Valo) پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو كەسانە بكەن لەرێگای گەشتی ئاسمانییەوە سەردانی ولاتەكە دەكەن.

رۆژنامەكە نوسیویەتی : " ئەو سەگانە راهێنراون و توانایەكی سەرسورهێنەریان هەیە لە دۆزینەوەی كەسانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

سەگی (ET ) یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی سەگ و مەشقێكی زۆری پێدراوە ، بە هاوبەشی لەگەڵ سێ سەگی دیكە كاردەكات لەپێناو دۆزینەوەی تووشبووانی كۆرۆنا، دوو لە سەگەكان لەسەر كار دەبن و دووەكەی دیكە پشوو وەردەگرن و دواتر سیستەمی ئاڵوگۆری جێبەجێ دەكەن.

ئانا هیلم بژوركمان مامۆستای بەشی ڤێتێرنەری لە زانكۆی هلسنكی رایگەیاند : " ئێستا هەموو سەرنشین و فەرمانبەرانی فرۆكەخانە دەتوانن بێن پشكنین ئەنجامبدەن ، ئەم سەگانە زیرەكانە دەتوانن پشكنین بۆ ئەو كەسانە بكەن بۆ ئەوەی بزانرێت هەڵگری ڤایرۆسەكەن یان نا".

 

 

هه‌واڵی گرنگ