كوردی‌و
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد و رایگه‌یاند: خوێندن له ناو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، ئەنجومەنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بڕیاریدا خویندنی ساڵی 2020-2021 لە رێککەوتی 4-10-2020 ، کە ده‌کاتە رۆژی یەکشەممە خوێندن لەهۆڵەکانی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه.
پێشتریش زانکۆی کۆیە بڕیاریدا خوێندنی ئەمساڵ له‌ناو هۆڵەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە ،رەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵایان وەرگرتووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە پرۆسەی خوێندن ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات زانکۆی سلێمانیش پێشتر بڕیاریدابوو لە 04-10-2020 خوێندن لە زانکۆکە دەستپێدەکاتەوە، لە سەرەتاشەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و پاشانیش بەپێی تایبەتمەندیی وانە و کۆلێژەکان، خوێندن بەشێوازی ئاوێتە بەردەوامیی پێدەدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا پرۆسه‌ی خوێندن له 4-10-2020 ده‌ستپێبكات،ماوه‌ی خوێندن بۆ هه‌موو ساڵه‌كه نابێت له 30 هه‌فته كه‌متر بێت، بۆ هه‌ر سیمسته‌رێكیش نابێت له 15 هه‌فته كه‌متر بێت".