نرخی دۆلاربە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلاربە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بویەوە

ئەمڕۆشەممە 17-10-2020 نرخی دۆلار بەرێژەیەی بەرچاو لە بازارەكانی هەرێم بەرز بونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 127 هەزاردیناری عێراقی.


نەبەزمحمد ڕەحیم لە بارزاری دۆلارەكەی سلێمانی بە كوردیوی ڕایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆشەممە 7نرخی دۆلار بەڕێژەیەی بەرچاو لە بازاردا بەرز بویەوە بەشێوەیەك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 127 هەزاردیناری عێراقی."


وتیشی" لە ئێستادا نرخی دۆلار كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینوە و لەكاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆوە نرخی 100 دۆلار لەنێوان 126هەزارو 250دینار بۆ 126هەزارو 500دیناردا دایە و واتە نرخەكە لەهەڵكشان و داكشاندایە"


جێگەی ئاماژەیە بەوتەی شارەزایان بەرزبونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە و لەئێستادا دۆلاری كەمتر دەخاتە بازاڕەوە و دۆخی ئابووریی عێراقیش ناسەقامگیرە و ئەمانەش وای كردووە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار پاشەكشە بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ