دهۆك... دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك... دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرا

ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی دهۆك دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كرد كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگاكە نێردراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی دهۆك بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەممە لە هەردوو ناحیەكانی كانی ماسێ و باتیفا دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان كراوەو ئەو نەوتەش كە دابەش دەكرێت حكومەتی عێراق بۆ دهۆك و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان تەرخانی كردووە.

جێگەی باسە پێشتر حكومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی 150 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسێ بەشی یەك لەدوای یەك بۆ هەرێمی كوردستانداو لە ئێستا بەشێك لەو بڕە بۆ پارێزگای دهۆك نێردراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ