ڕێكخراوی گەشەپێدان فۆڕمی زانكۆلاینی بۆ زیاتر لە 10 هەزار و 600 قوتابی پڕكردۆتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێكخراوی گەشەپێدان فۆڕمی زانكۆلاینی بۆ زیاتر لە 10 هەزار و 600 قوتابی پڕكردۆتەوە



بەرپرسی پڕۆژەی بەرەو زانكۆ لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا لە 23 لق و شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستاندا توانیومانە فۆڕمی زانكۆلاین بۆ زیاتر لە 10 هەزار و 600 قوتابی پڕبكەینەوە.

زانا یادگار ستار بەرپرسی پڕۆژەی بەرەو زانكۆ لە ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بۆ ساڵی دەیەم توانی پڕۆژەیەكی سەرتاسەری و ستراتیژی وەكو بەرەو زانكۆ بە پایان بگەیەنێت و ئەزمونێكی تری سەركەوتوو تۆمار بكات و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین كە بۆ ماوەی نزیكەی 20 ڕۆژ و بە ستافێكی 400 كەسییەوە توانیومانە فۆڕمی زانكۆلاین بۆ 10 هەزار و 685 قوتابی پڕبكەینەوە.

هەروەها ووتیشی: دڵخۆشین بەوەی كە توانیمان ببینە تاكە رێكخراوی قوتابی و خوێندكاری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كە لە 23 لق و شار و شارۆچكەی كوردستاندا بە چەندین ستافی خۆبەخش و ماندونەناسەوە دەرگا بە روی دەرچوانی پۆلی دوازدەدا واڵا بكەین و گەشەپێدان بكەین بە شوێنی متمانە و دڵخوازی قوتابیان و سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنە و ستافەكانی پڕۆژەی بەرەو زانكۆ لە لقەكانی گەشەپێدان سەلمێنەری ئەو راستیەن كە هێشتا روحییەتی كاری خۆبەخشی و هەڵگرتنی خەمی خەڵك و گەنجی دڵسۆز لەم وڵاتەدا ماون، كە ئەكرێ ئومێدیان لەسەر هەڵبچنرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ