فەرماندەیەكی سەربازی ئێران بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرماندەیەكی سەربازی ئێران بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

 

 

ئاژانسی دەنگ‌ و باسی ئیسنای حكومەتی ئێران دەڵێت، فەرماندەی هێزەكانی سوپا لە پارێزگای مەركەزی كە دەكەوێتە باشوری ڕۆژئاوای تاران بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە، ژەنەراڵ (قاسم جەلیل وەند) كە ئەندامی لێژنەی ئاسایشی هەرێمیش بووە لە پارێزگای مەركەزی و لە پاش هەفتەیەك لە وەرگرتنی چارەسەر لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانە، باری تەندروستی تێكچووەو گیانی لەدەستداوە.

ئەم هەواڵە پاش ڕۆژێك دێت لەوەی (موحەمەد باقر قالیباف) ی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕێگەی تویتەرەكەیەوە ڕایگەیاندبوو، تووشی كۆرۆنا بووەو خۆی كەرەنتینە كردووە.

بەپـێی ئامارە فەرمیـیەكانی ئێران زیاتر لە (596) هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون، لەوانە (34) هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ