داعش هێرش دەكاتە سەر زانكۆی كابۆل
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش هێرش دەكاتە سەر زانكۆی كابۆل

 

 

بەهۆی هێرشێكەوە بۆ سەر زانكۆی كابول (22) كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، لەلای خۆیەوە دەزگای ئەعماقی سەر بە ڕێكخراوی داعش لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیارێتی هێرشەكەی سەر زانكۆی كابولی ڕاگەیاند.

ڕێكخراوی داعش لە بەیاننامەیەكدا وتی، دووان لە چەكدارەكانی هێرشیان كردۆتە سەر زانكۆی كابول و دواتر ڕووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوەو كوژراون.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش) سەركۆنەی هێرشەكەی كردو لە بەیاننامەیەكدا وتی، ئەم هێرشە ترسناكە، دووەمین هێرشە لە ماوەی (10) ڕۆژدا بكرێتە سەر فێرگەیەك لە كابول، هەروەها مەترسییە بۆ سەر مافەكانی مرۆڤ بۆ خوێندن.

یەكێتی ئەوروپاش بە هەمان شێوە بە توندی سەركۆنەی هێرشەكەی كردو بە كارێكی خراپی تیرۆریستی ناودێركرد، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا وتی: لەم جۆرە كارانە بە ئامانجكردنی نەك تەنها هاوڵاتیانی مەدەنیە بەڵكو هێرش كردنیشە بۆ سەر داهاتووی ئەفغانستان.

وەزارەتی تەندروستی گشتی ئەفغانستان وتی: لانی كەم (22) كەس كوژراون و (22) كەسی دیكە برینداربوون، بەرپرسانی وڵاتەكەش ئاماژەیان بەوەدا زۆرینەی قوربانییەكان خوێندكارن.

 

هه‌واڵی گرنگ