كەشناسیی: پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی: پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن

كوردیو
 
كەشناسیی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەزینی پلەكامی گەرماوە بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت،پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلە لە تەواوى ناوچەکان دادەبەزن.
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 5-11-2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" سبەینێ هەینی  نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلە لە تەواوى ناوچەکان دەبێت، بەڵام سنوورى دهۆک نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە دەبێت".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،" باران بارین هەیە بە شێوەى پچڕپچڕ، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاوەکو بەرەبەیانى سبەینێ هەینى لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر بارانى مامناوەند دەبێت بەڵام سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى زیاتر دەبێت و بارانى چالاکتر دەبێت، هەندێ جار لێزمە بارانى دەبێت و هەورە تریشقەشى دەبێت".
 
روونیشیكردووەتەوە،" خێرایى با زیاد دەکات و هەندێ کات دەگاتە سەرووى 30 كیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێش هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى کرکووک".
 
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ