ئیدارەی گەرمیان لەسەر گیان لەدەستدانی كچێك ڕونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیدارەی گەرمیان لەسەر گیان لەدەستدانی كچێك ڕونكردنەوە دەدات

ئیدارەی گەرمیان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر كوژرانی كچێك بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن پۆلیسەوە تەرمی كچێكی ٢٦ ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوەو دواتر چوار تۆمەتبار كە سیانیان برای كچەكەن بە تۆمەتی هەڵواسین و كوشتنی دەستگیركراون.

ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردەوە: بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا لە گەڕەكی (شارەوانی٢)ی شاری كەلار لە روداوێكی نەخوازراودا، لەلایەن پۆلیسەوە تەرمی كچێكی ٢٦ ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوەو دواتر چوار تۆمەتبار كە سیانیان برای كچەكەن بە تۆمەتی هەڵواسین و كوشتنی دەستگیركراون.
ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەكەین و بەهەموو شێوەیەك دژی ئەوە دەوەستینەوە لەژێر هەر پاساوێكدا كچان و ژنان بكوژرێن، لێرەشەوە دوپاتیدەكەینەوە كە ئیدارەی گەرمیان ھاوكار و هەماهەنگە بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەم كەیسە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ