بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئێستا باران بارین لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26 ی تشرینی دووه‌می 2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، لە ئێستادا باران بارین وەك ئەوەی پێشتر پێشبینی كرا بوو لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە لە كاتژمێرەكانی داهاتوشدا پێش بینی دەكرێ ڕێژەی باران بارین زیاتر بێت و له‌ ئێستاشدا بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، لە ئێستادا بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكانی بەشێك باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ