یەکێتی پۆستێکی دیكه‌ی لە حکومەت وەرگرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکێتی پۆستێکی دیكه‌ی لە حکومەت وەرگرت

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدونی ده‌ستنیشان ده‌كات.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 23 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هەرێم له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی ‌" ئەمڕۆ بەشداربوم لە مەراسیمی دەستبەکاربونی دکتۆر رەهێڵ فە‌رە‌یدون وەک بریکاری وەزیری تەندروستی، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن، جەختمان کردەوە کە وەزارەتی تەندروستی وە‌زارە‌تێكی گرنگە‌ و هاوکار دەبین لە باشترکردنی ئەم کەرتە لە هەرێمەکەمان بە شێوەیەک لە ئاست چاوەڕوانی هاوڵاتیاندا بێت".

جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی هەرێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، پێویستە بە هەموان کار لەسەر تۆکمەکردن و باشترکردنی ژێرخانی تەندروستی کوردستان بکەین.

 

هه‌واڵی گرنگ