پەرلەمانتارێك: پەرلەمان ناتوانێت دەستكاری نرخی دۆلار بكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: پەرلەمان ناتوانێت دەستكاری نرخی دۆلار بكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی نوێنەران بەهیچ شێوەیەك ناتوانیت دەنگ لەسەر نرخی دۆلار بدات و هەرگۆڕانكاریەك لەنرخدا بازار تیك دەدات.

ئەحمەدی حاجی رەِشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەمڕۆ شەممە تەنها خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بوجە دەكرێت و هیچ بڕیارێك نادرێت لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دینار و ئەوەی لەناو پرۆژەكەدا هاتوە و باس لە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار عێراقی كە بۆ هەر ۱٠٠$ بەرانبەر ۱٤٥٠٠٠دینار و نرخی نەوت دانراوە بە ٤۲دۆلار وەك خەبەر و هەواڵی ئەو دەزگاو دامەزراوەیە .

ئەوەشی خستەڕوو: بەهیچ شێوەیەك پەرلەمان ناتوانیت دەنگیان لەسەر بدات و كەم زیادیان بكات و نرخی دینار بەو شێوەیە نزیكەی ۲۳ ترلیۆن دیناری بۆ حكومەت گەراندوەتەوە بۆیە گۆرانكاریكردن لەبەرژەوەندی حكومەت نابێت و هەرگۆڕانكاریەك بكرێت یاساكە تیك دەدات و كورت هینان زیاد دەكات و حكومەت پێی پڕ ناكرێتەوە و ئەوەی لەبازار رودەدات موزارەبەی هەندێ خەڵكە بۆ دروست كردنی ناسەقامگیری.

ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی تائیستاش بە ۱٤٥٠٠٠ دینار بەرانبەر ۱٠٠$ دۆلار دەیفرۆشیت و هەرگۆڕانكاریەك لەنرخدا بازار تیك دەدات بۆیە ئەستەمە گۆڕانكاری لەنرخدا لەكاتی ئێستادا روبدات.

 

هه‌واڵی گرنگ