كەركوك... لەسەر پرسی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن، حیزبە كوردستانیەكان لە كۆبونەوەدان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركوك... لەسەر پرسی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن، حیزبە كوردستانیەكان لە كۆبونەوەدان

ئەمڕۆ شەممە حیزبە كوردستانیەكان لەسەر ئاستی بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان لە كەركوك كۆبونەوەو پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەكەن.

پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ شەممە حیزبە كوردستانیەكانی كەركوك لەسەر ئاستی بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان لە بارەگای حیزبی زەحمەتكێشان كۆبونەوەو گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چۆنێتی بەشداریكردنی كورد دەكەن.

جێگەی باسە پێشتر، عالیە نوسەیف ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكاندا ئەنجام دەدات و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ