سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی پەسەندکردنی مافی پەنابەریێتی بۆ ئەو عێراقییانەی هاوکاری سوپای وڵاتەکەیان کردووە، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مركیا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: بۆ ماوەی 90 رۆژ پڕۆگرامی پەسەندکردنی مافی پەنابەرێتی بۆ ئەو عێراقییانەی هاوکاری سوپای وڵاتەکەیان کردووە رادەگرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه، كه ئاشکرابوو هەوڵێک هه‌یه بۆ دزینی فایلی پەنابەران لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
شایه‌نی باسه، بەرنامەی تایبەتی پەنابەرانی عێراقی لە ماوەی ساڵانی سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیو بۆش دامەزرا، بۆ پاداشتی ئەو عێراقانەی لە کاتی شەڕدا وەک رێبەر یان وەرگێڕ، لەگەڵ سوپای ئەمەریکا کاریان کردووە، بەهۆی ئەوەی هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبووە، لە ماوەی ساڵانی رابردووش‌دا، دەیان هەزار عێراقی داواکارییان لە رێگەی ئەو پڕۆگرامەوە پێشکەشکردووە، به‌شێكی زۆریاشیان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه.