دوای ئهوهی لە یەکێک لە ھەژمارەکانی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی، تویتێکی ھەڕەشەئامێز و توڵەسەندنەوە ئاراستهی سهرۆكی پێشووی ئهمریكا كراوه، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەژمارەکەی ھەڵپەسارد.
ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپی سهرۆكی پێشووی ئهمریكای بڵاوکردۆتهوه كه تیایدا یاری گۆڵف دەکات و نوسیوێتی، هەر تۆڵە دەکرێتەوە، هەرچەندە شکۆی پێڵاوی سولەیمانی بەرزترە لە بکوژەکەی، بەڵام ئەوان هەڵەیەکیان کردوە و دەبێت تۆڵەیان لێبکرێتەوە.
وێنەكهی ترامپ كه له تویتهكه بڵاوكراوهتهوه، سێبەری فڕۆکەیەک بەسەر یاریگای سەوزی گۆڵفدا دەبینرێت، ترەمپ بە پانتۆڵێكی سپی و کراسێکی سور لە ساتی لێدانی تۆپێکی گۆڵفدایە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ساتەی کە ترەمپ فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەرکردوە.
شایهنی باسه، پێش دوو هەفتەش تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێکی خامنەیی سڕیەوە، کە هێرشی کردبووە سەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا و بریتانیا کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن.