بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر هەڕەشەى گرتنەبەرى رێکارى یاسایی بەرانبەر ئەو وتارخوێنانە دەکات کە پابەندى ئەو وتارانە نابن کە لەلایەن بۆردی ئاینی وەزارەتی ئەوقافەوە دادەنرێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 26 ی كانونی دووهمی 2021 بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر له ئاگادارینامهیهكدا كە وێنهیهكی دەست كوردیو كەوتووە، داوا لە وتارخوێنانی هەینی دەكات لە مزگەوتەكان كه وتارەكانیان یەكبخەن و پابەندبن بەو گشتاندنەی لەلایەن لیژنەی باڵای وەزارەتی ئەوقافەوە دەرچووە بۆ وتاری هەفتانە لە مزگەوتەكان.
ئەوقافی هەولێر ئاماژهی بهوهش كردوه ،بەپێچەوانەوە هەر وتارخوێنێكی هەینی لە مزگەوتەكاندا سەرپێچی بكات، ڕێكاریی یاسایی لەدژی دەیگرێتەبە.