كەشناسی: باران و بەفربارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: باران و بەفربارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

كوردیو
 
كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت،"شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەستپێدەکات".
 
ئەمرۆ سێشەممە 9-3-2021 بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە،"شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتاى هاتنى شەپۆڵى باران بارینەکە لە ئێوارەى شەوى چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە دەست پێدەکات بە دوو قۆناغ".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"یەکەمیان لە درەنگانى شەوى چوارشەممە دەست پێدەکات زیاتر باران بارینەکە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت وە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى نمە بارانى دەبێت،رۆژى پێنج شەممە لە کاتەکانى رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى وە زیاد بوونى خێراى با کە لە هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"لە شەودا قۆناغى دووەمى باران بارینەکە دەس پێدەکات باران بارین لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت رۆژى هەینى شەپۆڵى باران بارینەکە چالاکتردەبێت وە ئاستى باران بارین لە هەندێ ناوچە لێزمە بارانى دەبێت رۆژى هەینى لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى 6-8 پلە نزم دەکاتەوە".
 
كەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە،" لەکاتى باران بارین ئەگەرى تەزرە بارین دەبێت لە هەندێ ناوچە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان،کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا ئێوارەى رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت".
 
May be an image of text
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ