هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند:بەهۆی فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لەسەر شەقامێكی گشتی شاری هەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابدا گرتووە.
موقەدەم فازل حاجی وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندوە: لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر توانرا ئەمڕۆ ئەو پیکابە دەستی بەسەردابگیرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: کاتێک شۆفیری پیكابەكە خەریکی فڕێدانی زبڵ و پاشماوە بووە لەسەر شەقامی گشتی هەولێر _ مەخمور.