یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكرێت

بڕیارە سبەی سێشەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان كۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندوە: سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بە هەماهەنگی لیژنە لاوەكییەكان لە سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ناوبراو وتویەتیشی: سبەی بە پشتبەستن بە بەڵگەی شەرعی و لە دوای مەغریبەوە ڕادەگەیەنرێت، ئایا ڕۆژی چوارشەممە جەژنە، یاخود تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر چه‌ند گه‌ردووناسێك باسیانله‌وه‌كردووه‌، كه‌ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژه‌ و پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ