ھۆبەی رێنمایی و ھۆشیاریی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی ڕایگەیاند،" چاپکردن یاخود پەخش و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ساختە و ھەواڵی ھەڵبەستراو لەرێی گوتاری میدیایی پڕ لە رق و کینە، دژ و پێچەوانەی بەھا و پێوەرەکانی رێسا پیشەییەکان و یاساکانی راگەیاندنە".
دەشڵێت،" پێویستە میدیا کەسیی و حزبیی و ناحزبییەکانی ھەرێمی کوردستان لێی دوورکەونەوەو نەبنە ھۆکار و ھاندەری شەڕێکی دیکەی ناوخۆیی کە بەدڵنیاییەوە ھیچ کوردێک تیایدا براوە نابێت".