زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی متمانەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ئەسیكی بەدەستهێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی متمانەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ئەسیكی بەدەستهێنا

سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڵاویكردەوە: زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە فەرمی متمانەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ئەسیك (ASIC) بەدەست دەهێنێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە فەرمی متمانەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ئەسیك (ASIC)
بەدەست دەهێنێت

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە فەرمی لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئەسیك (ASIC)ەوە متمانەی بەدەستهێناوەو لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك زانكۆیەكی باوەر پێكراوە دەناسێنرێت.
ماوەی چەند ساڵێكە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە چروپری كار دەكات بۆ بەدەستهێنانی ئەم متمانەیە.
دامەزراوەی ئەسیكی نێودەوڵەتی دامەزراوەیەكی بەریتانیایەو تایبەتە بە بەخشینی متمانە بە زانكۆ و پەیمانگا و ناوەندەكانی خوێندن لەسەرتاسەری جیهان و یەكێكە لە دوو دامەزراوەی باوەڕپێكراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە وەرگرتنی متمانەی نێودەوڵەتی.
متمانەی ئەسیك سێ جۆرە و باشترینیان جۆری (پریمیەر)ە كە باڵاترینیانە و خۆشبەختانە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەو جۆرەیانی بەدەستهێناوە.
سەرەكیترین بنەماكانی وەرگرتنی متمانەی پریمیەر بریتین لە:
١. بینا و هۆڵی خوێندن و بواری سەلامەتی
٢. سەرچاوە مرۆیی و كارگێڕیەكان
٣. بە ئەنجامگەیاندنی كۆرس و ئاستی فێربوون
٤. دڵنیایی جۆری
٥. ژیانی زانكۆیی خوێندكار
٦. دامەزراندن و بازاڕسازی
لە ئەنجامی ئەم متمانەیەدا، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی شانبەشانی هەزاران زانكۆی دیكەی وڵاتانی پێشكەوتوو لە ئەمەریكا و ئەوروپا و كیشوەرەكانی دیكە، پێگەی ئەكادیمی بەرزی دەبێت و دەرچووانی دەتوانن بە شانازیەوە لە هەر وڵاتێكدا هەوڵی بەدەستهێنانی دەرفەتی خوێندنی باڵا یاخود دامەزراندن و هەلی كار بدەن، بە بەڵگەوە متمانەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی ئەسیك پێشكەشی ئەو ناوەندانە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ