كەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 41 پلە دەبێت، لە سلێمانی 41 پله‌، هەڵەبجە 40 پلە، دهۆک 41 پله‌ و کەرکوک 44 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ دووشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت، لە سلێمانی 42 پلە،هەڵەبجە 41 پلە، دهۆک 42 پله‌ و کەرکوکیش 45 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە،شەپۆلێكی خۆڵبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ