بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، دەوامی فەرمانگەکانی پارێزگای كهركوك رۆژانه دوو کاتژمێر کەم کرایەوە، لهمبارهیهوه ئەندامێكی شانەی قەیرانەکانی شارهكه زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک ڕاگەیاند: بههۆی بهرزبوونهوهی پلهكانی گهرما له شاری كهركوك، بڕیار درا لەمڕۆ یەکشەممەوە 8-8-2021، تاوەکو رۆژی 19-8-2021، لەو رۆژانەدا دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکوک، دوو کاتژمێر کەم کرایەوە.
ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک وتیشی: لەو ڕۆژانەی دیاریکراون، دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.