لە گوندێكی سنوری پارێزگای کەرکوک ٣٠ ھەزار سیمکارتی بێ فۆڕم و نایاسایی دهستیان بهسهرداگیرا، لهمبارهیهوه شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
له راگهیهندراوێكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا ھێزێکی ھاوبەشی ھەواڵگریی سەربازی و ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ھاوکاری ھێزی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، کەسێکیان بە ٣٠ ھەزار سیمکارتەوە لە گوندی "دارەمانی" کەرکوک دەستگیرکردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سیمکارتەکان ھیچ فۆڕمێکی یاساییان لەگەڵدا نەبووەو، خاوەنەکەی لە ھەوڵی ئەوەدابووە بە شێوەیەکی نایاسایی بیگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و، لهوێ به شێوهیهكی نایاسایی بیانفرۆشێت.