میدیایه‌كی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، بڕیاره لەسەر بودجەی حكومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ئاودێری گرنگ بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێت، له‌مباره‌یه‌وه وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان لەپارێزگای ھەڵەبجە، دەستیان بەلێدانی حەوت بیری ئاو كردووه، كه پێنجیان لەناوەندی قەزای پارێزگاكه‌و، دوو بیری دیكەش لەدەرەوەی ھەڵەبجە لەسەر رێگەی ھەورامان و ناوچەی نەورۆڵی دەبێت.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەڵێنیشیداوە بەدروستکردنی بەنداوێک بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، لەناوچەی سازان، دیاریکردنی شوێن و پلانیش بۆ کارکردن لە دروستکردنی بەنداوەکە دەستیپێکردووەو، بودجەکەشی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.