لە دهۆك بەهۆی تەقینی بۆرییەكی ئاو، هەزار ماڵ بێ ئاو دەبن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە دهۆك بەهۆی تەقینی بۆرییەكی ئاو، هەزار ماڵ بێ ئاو دەبن

شەوی ڕابردوو بۆرییەكی ئاوی ماڵان لە دهۆك تەقی و بەهۆیەوە هەزاران خێزان بێ ئاو دەبن و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو بۆریەكی ئاو تەقی و بەو هۆیەوە گەیشتنی ئاو بۆ چەند هەزار ماڵێك ڕاگیراوەو ئەو ماڵانە ناچارن ئاو بكڕن.

هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن و هەوڵ دەدەن لە زوترین كاتدا كێشەكە چارەسەر بكەن و دابەشكردنی ئاو ئاسایی ببێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ